سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی،بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.سەرۆکی حکومەت له سهردانهكهیدا، لەگەڵ سهرۆك وهزیرانی فیدرال مستهفا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان …
زیاتر بخوێنەوەدژەتیرۆری كوردستان لە موسڵەوە سێ مووشەك ئاڕاستەی سەربازگەی ئێلكان كراوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمرۆ هەینی 22ی تەممووزی 2022، کاتژمێر 21:20، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران. بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان …
زیاتر بخوێنەوەهێزێکی کۆماندۆ لە هۆتێل گراند ملینیۆم لە سلێمانی جێگیرکراون
هێزێکی کۆماندۆ لە هۆتێل گراند ملینیۆم لە سلێمانی جێگیرکراون هێزێکی چەکداری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچنە سەر هۆتێل گراند ملینیۆم لە سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری چوونیان بۆسەر هۆتێلەکە دیارنییە. فارووق مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و خاوەنی هۆتێلی گراند ملینیۆم راگەیاند “ئاگادارنیم کە ئەو هێزە بۆچی …
زیاتر بخوێنەوەلە شارەدێی بەحرکە لە هەولێر دەستبەسەر کریستاڵ و حەشیش و جامایکادا گیرا
لە راگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ (21ی تەممووزی 2022)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، توانیویانە لە شارۆچکەی بەحرکە دەستبگرن بەسەر ماددە هۆشبەرەکاندا. هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستیگرتووە بەسەر شەش شیت حەبی هۆشبەردا، کە لە …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی: تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم
سەرۆکی حکومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی تۆپبارانكردنی ئهمڕۆی زاخۆ تویتێكی بڵاوكردهوه، تێیدا گوتی: “هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان” . مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاند، “تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا، کە چەندین کەسی سڤیڵ بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە …
زیاتر بخوێنەوەبارەگای بارزانی: شەهیدکردنی هاووڵاتییان بە هەر بیانوویەک تاوانە
دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی كە گەییشتوون، بەهۆی تۆپبارانكردنی هێزەكانی توركیا بۆسەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری زاخۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە …
زیاتر بخوێنەوەشاندی پارتی گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، راگەیاند: “شاندی پارتی گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و بڕیارە دانوستانەکان بەڕێوەبچن، چونکە ئەوەی دانوستانەکانی پەکخستووە لایەنی چوارچێوەی ھەماھەنگیە، لەبەر ئەوەی دەبێت ئەوان دەست بە سەردانەکەیان بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان، ھەتا ئێستا بۆچوونی جیاواز ھەیە لەبارەی ئەندامی شاندەکەیان”. ئەندامی شاندی پارتی دەشڵێت: “پێشبینی …
زیاتر بخوێنەوەڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە
تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین، کە بە داخەوە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەكان دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.لەماوەی رابردوودا، هەرێمی کوردستان چەندین جار لە ناوخۆ …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی وهزیری تهندروستی رادهسپێرێت سهردانی نهخۆشخانهكانی دهۆك و زاخۆ بكات
بههۆی تۆپبارانكردنی ناوچهیهكی گهشتیاری له زاخۆ، كه بووه هۆی شههیدبوونی 9 هاووڵاتی و بریندار بوونی 26 كهسی دیكه، به راسپارده و نوێنهرایهتی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، وهزیری تهندروستی سهردانی زاخۆ و دهۆك دهكات. وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ (چوارشهممه 20ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە …
زیاتر بخوێنەوە