نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پارەیەکی زۆری بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخانکرد

مەسرور بارزانی: پارەیەکی زۆری بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخانکرد

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی شەش ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تەرخان کرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە پارەی تەرخانكراودا، بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی ژووری نوێی خوێندنە لە ناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە، لەمبارەیەوە هەموو رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی دارایی بۆ دروستکردنی 184 ژووری نوێی خوێندن تەواو بووە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، كە ئێستا دەتوانن دەستبەکار بن بۆ جێبەجێکردن.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوە كردووە كە بڕی سێ ملیار دیناری تر بۆ نۆژەنکردنەوەی 293 قوتابخانەیە، کە رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی داراییان لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تەواو بووە، ئێستا دەتوانن دەستبەکار بن بۆ جێبەجێکردن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *