سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كانه‌وه، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی، ئاماژه‌ی به رۆڵی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه كردووه له هاوكاریكردنی گه‌لی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مێژوویه‌كی پڕ له شانازی هه‌یه له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان، كاتێك له ساڵی 1991 به ملیۆنان هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و روو له چیاكان بكه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌وره‌ترین هاوكاری مرۆیی له مێژووی 77 ساڵه‌ی خۆیدا پێشكه‌شكردن. هه‌روه‌ها له ساڵی 1992 كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هاوكاریكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌رووی دابینكردنی خۆراك، گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵان بۆ قوتابخانه‌كان، دابینكردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا كراوه له هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی زیاتری هاوكارییه له یۆنامی. هه‌روه‌ها به‌ردوامی هاوكارییه سیاسی، مرۆیی و ته‌كنیكییه‌كان زۆر گرنگن به‌تایبه‌تی له رێنوێنیکردنی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی هاوكاریكردنی ئاواره عێراقییه‌كان و په‌نابه‌رانی سووریا.