
پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ، 800 ئەندامی کۆنگرە لە ڕۆژانی ئایدە، لە پارێزگای دهۆک 14 چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسانی ئاماددەکارانی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس لەوە دەکەن تەواوی ئەندامانی کۆنگرە دیاری کراون و کارەکانی کۆنگرە بەتەواوەتی بەکۆتایی دێت.
لەوبارەوە نەجات حەسەن جێگری سەرۆکی لیژنەی کۆنگرەی 14ـی پارتی، ڕاگەیاند:” کارەکاانی ئاماددەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی 14ـی پارتییمان بەرەو کۆتایی دەڕوات”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” تەواوی ڕێکارەکان بەکۆتایی گێشتوون تاکو کۆنگرە لەو کاتەی بۆی دیاری دەکرێ بەڕێوە بچێت”.