سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، بڕی زیاتر له چوار ملیار دینار بۆ پاڵپشتی و گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆ خه‌رج بكات، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له هێرشی مێرووه‌كان. ئیبراهیم سادق یه‌كێك له جووتیار،راگه‌یاند، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌رما، ئه‌و گه‌نم و جۆ و پیازه‌ی كه جووتیاران چاندوویانه، سن و مێروو …
زیاتر بخوێنەوەهەڵەبجە بە فەرمانی مەسرور بارزانی.. چەندین پڕۆژەی گەورە دەكەونە بواری جێبەجێ كردنەوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گرنگیدان به ژێرخانی ئابووری و گه‌شتوگوزار و بازرگانی، چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێیه‌كانی ئه‌و سنووره خستووه‌ته واری جێبه‌جێكردن. كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، بودجه‌ی ڕێ و پردی تووه‌قووت به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له هه‌شت ملیار و 450 ملیۆن بۆ 27 ملیار و 681 …
زیاتر بخوێنەوەڕاوێژكارێكی مەسرور بارزانی.. ئاماددەین لە چوارچێوەی دەستوور لەسەر پرسی نەوت و غاز گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكەین
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیاری دادگای فیدراڵی بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان بەپەلە درا و لەجێی خۆیدا نەبوو و کاریگەریی خراپی بەسەر کۆی دۆخی عێراقدا دەبێت، بۆیە پێویستە لەڕێگەی گفتوگۆوە ئەو کێشەیە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدادا چارەسەر بکرێت.دکتۆر بێوار خنسی، ڕایگەیاندووە: ”بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی …
زیاتر بخوێنەوەرونكردنهوهیهك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌باره‌ی مووچه‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن، بە نەفەسێکى دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسى مووچەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست کە دەیانەوێت رای گشتى بەلاڕێدا بەرن. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: “حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی 2022، لە داهاتی مانگی دووی هەمان …
زیاتر بخوێنەوەبەغدا.. پێشەنگای وێنەکانی خەباتی بارزانی نمایشکرا
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن فڕاکسیۆنی پارتی پێشانگای وێنەکانی بارزانی نەمر کرایەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، میوانێکی زۆر بانگھێشتی پێشانگاکە کراون. شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: “لە لایەن فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشانگای وێنەکانی بارزانی نەمر لەناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرایەوە، میوانێکی زۆر تێدا …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا و گرنگیی …
زیاتر بخوێنەوەراگهيهندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڕيارى دادگاى باڵاى فيدراڵى له‌باره‌ی دۆسییه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووری عێراق لێكدراوه‌ته‌وه و هاتووه: “بڕيارى دادگاى باڵاى فيدراڵى پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدراڵييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه”. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، …
زیاتر بخوێنەوەروداوێکى هاتوچۆ؛ شەش بریندار‌و مردنی لێکەوتەوە
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش برینداربون و دانیشتوی رواندزن. ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن (٤٠) ساڵە و دوای ڕێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی …
زیاتر بخوێنەوەسهرۆكی حكوومه‌ت پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/2/2022، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید-ی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا، هاتووه: خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد …
زیاتر بخوێنەوەلەهەولێر کوڕی مەڵا عومەری دارەتوو کۆژرا
“تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون” بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو لەشاری هەولێر لەلایەن چەند کەسێک کوڕێکی مەڵا عومەری دارەتوو کۆژرا. بەگوێرەی زانیاری سەرەتایی کوڕەکە تەمەنی نزیک 20 ساڵە و لەبەردەم ماڵی خۆیان لە دارەتوو کوژراوە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون.
زیاتر بخوێنەوە