نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل: مەسرور بارزانى, لەو دۆخەى کوردانى کەرکووک نیگەرانە و داواى لە حکوومەت و سەرۆککۆمار کردووە بەزووى چارەسەرى بکەن

جووتیار عادل: مەسرور بارزانى, لەو دۆخەى کوردانى کەرکووک نیگەرانە و داواى لە حکوومەت و سەرۆککۆمار کردووە بەزووى چارەسەرى بکەن

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى وتەبێژى حکوومەت ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى بە سەرۆکایەتى مەسرور بارزانى بۆ ڕاى گشتى ڕونکردەوە کە چەندین تەوەرى لە خۆ گرتبوو لە گفتوگۆى نێوان حکوومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان و هەناردەى هەنار بۆ دەرەوەى وڵات.

جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى ڕاى گەیاند:”,لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران باس لە چوار تەواورکران یەکەم قسە لەسەر ڕۆشتنى شاندى حکوومەتى هەرێم بوو بۆ بەغدا, کە چوار تەوەر لە خۆى گرتبوو یەکەم بابەتى بوودجە کە ئێمە بەشداربین لەگەڵ وەزارەتى داراىى و بەشداربین بۆ جێگیرکردنى بشکى کوردستان ,بابەتى دووەم مەلەفى نەوت بووە ئەوەش پێوەستە بە چشکى کوردستان و ئالییەتى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق,تاکو دەرچوونى یاساىى نەوت و غاز,سێییەم مەلەفى دەروازە بازرگانییەکان بووە ئێمە لاى خۆمان لە حکوومەتى هەرێم یاساىى دەروازەکان بەنادەستوورى دەزانین, بەبێ ئەوەى دەسەڵاتەى دراوە بە هەردوو حکوومەت کە دەبێ دەسەڵاتێکى هاوبەشبێ ئیدارەکانى گومرگ ئێمە تێبینییمان لەسەر هەیە ئامادەشین بگەینە ڕێکەوتنێکى هاوبەش کە لە دەستوور هاتووە,برگەى چوارەم پێوەستبوو بە چاودێرى داراىى, دیوانى چاودێرى داراىى حکوومەتى هەرێم و عێراق لە ئاستى باشدایە ئێمە لە سەردانمان بۆ بەغدا داتاکانمان داوە بە وەزارەتى داراىى و پلاندانانى عێراق لە کۆبونەوەکانیش لەو بابەتە بیروڕاى هاوبەش هەبووە.

جووتیار عادل وتیشى:” لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران سەرۆک وەزیران تەکیدى کردەوە ,هەفتەى داهاتوو شاندى حکوومەت بەپێ ڕێکەوتنەەى لەگەڵ حکوومەتى عێراق هەیە سەردانى بەغدا بکات, بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان وە لیژنەى لاوەکى دروست بوە لە نێوان هەردوولا لەسەر بابەتى تەکنیکى لەسەر بودجە و مەلەفى نەوت و چاودێرى داراىى و مەلەفى مەرزەکانى بازرگانییە,کارى خۆیان دەکەن و بۆ ئەوەى بگەینە سیخەیەکى باش بۆ ڕێکەوتن جگە لەوەى شاندى ئێمە خەریکى دارشتنى سیخە یاساییەکانە لە ناو یاساىى بوودجە ,چۆن ئاماژە بکرێ لەناو یاساکە ڕەنگ بداتەوە”.

جووتیار عادل وتیشى:” تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران پەیوەستبوو بە ناوچەکوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان, بەداخەوە پێشێلکارى و بەرامبەر جووتیارانى کورد ,دەکرێ ئەمە بەهیچ شێوەیەک نە دەستوور قبووڵى دەکات ئەوە درێژەدانە بە بەعەرەبکردن ,داوا لە حکوومەتى عێراق و سەرۆککۆمارى عێراق سنوور بۆ ئەم دەستدرێژیانە دابنێن, ئێمە وەک حکوومەت پابەندین بە ماددەى ١٤٠ جگە لە دەبێت جێبەجێ بکرێت ,ئەوەى هەیە پێشێلکردنى مافەکانى هاووڵاتیی عێراقییە ,لە مادەى ١٢٣ دەستوور هاتووە نابێت گۆرانکارى دیموکرافى بەمەبەستى سیاسى جێبەجێ بکرێت بە داخەوە ,لە دوواى ڕوداوەکانى ١٦ـى ئۆکتۆبەر دژى خەڵکى کەرکووک دەکرێ بە کورد و تورکمان ئەمەش جێگاى نیگەرانییە, سەرۆکى حکوومەت زۆر بە ڕونى ئاماژەى بە هەڵوێستى حکوومەتکرد”.

ئاماژەى بەوەشکرد:” تەوەرێکى تر تابەت بوو بە سەرچاوەکانى ئاوى عێراق,وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق پڕۆژەیاساییەکى ئاماددە کردبوو بەڵام پڕۆژەیاساییە پێشێلکردنى دەسەڵاتەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بووە بەپێ داستوور مادەەى ١١٤ ئیدارەدانى سەرچاوە ئاوییەکان هەماهەنگى لە نێوان هەردوو حکوومەدا ئیدارەدانى سەرچاوە ئاوییەکان دەکرێ بەڵام, بەداخەوە لە یاساکە ئاماژەى بۆ نەکراوە ,دەسەڵات تەنها دراوە بەحکوومەت و وەزارەتى کشتوکاڵ و ئاودێرى حکوومەتى عێراق ,وەزارەتى کشتوکأل و سەرچاوە ئاویەکانى کوردستان بە زووى گفتوگۆى کردووە جێگاى قبوڵکردن نییە ,ئێمە تێبینىانەمان ئامادەکردووە سەربارەت بەو ڕەشنووسە یاساىى وەزارەتى سەرشاوە ئاویەکانى عێراق,ئەمڕۆش وەفدێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانى عێراق دێنە کوردستان لەسەر بابەتە گفتوگۆدەکەن”.

وتى:” دوواین تەوەرى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بابەتى یاساىى دەستەى متمانە بەخشین بوو بە دامەزراوەکانى هەردوو سیکتەرى پەروەردە و خوێندنى باڵا ,پێڕەوى یاساکە خرایەڕو دوواى گفتوگۆکردن داواکرا چەند وەزیرێک تێبینیان بدەن لەسەر پێڕەوە دووا خرا بۆ هەفتەى داهاتوو”.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد:” بۆیەکەمینجار حکوومەتى هەرێم بەسیاسەتێکى حەکیمانەى بەڕێز ,سەرۆکى حکوومەت توانى بەروبوومى کشتوکاڵى جووتیارانى کوردستان هەناردەى دەرەوە بکات و بازاڕیان بۆ بدۆزێتەوە ئەمەش هەنگاوێکى گەورەییە پەیامێکە بۆ خەڵکى کوردستان حکوومەت سەرچاوەکانى داراىى فرە چەشن بکات بۆ سەقامگیرى ئابوورى دروستکردنى بازاڕ بۆ جووتیاران پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت, لەچەند ڕۆژى داهاتوو وەجبەیەکى نوێ هەنار دەگەنە بازاڕەکانى کەنداو پاشان هەنگوین و سوێو هەناردە دەکەین”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *