سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سەبارەت بەو هەواڵەی كە گوایە شارەوانی هەولێر پارچە زەویەكی سەوزایی دابەشكردووە ،ڕوونكردنەوەی بۆ ڕای گشتی راگەیاند كە تیایداهاتووە..دوای ئەوەی لەلایەن كەسێكەوە گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك بڵاوكراوەتەوە گوایە شارەوانیمان پارچە زەوییەكی سەوزایی دابەشكردووە. لێرەوە وەك سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنین سەر لەبەری ئەم هەواڵ و زانیاریانە دوورن لە …
زیاتر بخوێنەوەمەسروور بارزانی داوای لە وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی كرد سەردانی كوردستان بكەن
ژووری بازرگانی ئەمەریكا لە واشنتن، كۆبوونەوەیەكی بۆ پێشوازیكردن لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رێكخست و لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك خاوەنكار و وەبەرهێنەری دیاری ئەمەریكی و چەندین كەسایەتی رەوەندی كوردستانی نیشتەجێی ئەمەریكا بوون، مەسروور بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد. بەپێی راگەیەنراوێكی حكوومەت، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، ژووری بازرگانی ئەمەریکا لە …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی و گەورە ڕاوێژکارێكی سەرۆکی ئەمەریکا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کردهوه
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە ڕاوێژكارى سهرۆكى ئهمهريكا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی و مەکگۆرک هاوڕابوون هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی …
زیاتر بخوێنەوەڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشیی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکان کردەوە
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک جۆ بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و پشتیوانیی کۆشکی سپیشی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان: وەرن وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزاردا بکەن
دەقی وتاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ژووری بازرگانی ئەمەریکا جێگەی شانازییە جارێکی دیکە لەگەڵتانم ئەمشەو زۆر خۆشحاڵم دەگەڕێمەوە بۆ واشنتن. لە کاپیتەڵ هیڵ و کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری کۆبوونەوەی زۆر باشمان هەبووە و ئەمشەو زۆر هاوڕێ و دۆستی خۆمم بینیەوە، ئەمە نیشاندەری دۆستایەتی ئەمەریکا و هەرێمی …
زیاتر بخوێنەوەکەسایەتییەکی تورکمان:مــەســرور بــارزانی لــە ئــەمریکاوە بەرگری لـــە مافــی پێکهاتەکــان دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن، لە هەموو دیدار و كۆبوونەوەكانیدا بەرگریی لە مافی پێكهاتەكانی توركمان و مەسیحی و ئەرمەن و سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان كردووە. ئازاد كوورەچی، چالاکی پێکهاتەی تورکمان راگەیاند: ”ئێمە وەكوو توركمان زۆر سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر ئەو داكۆكییەی كە لە …
زیاتر بخوێنەوەموناقاهوەچی:ســەرۆکــوەزیــرانــی کـــوردســـتان لــە کـۆبونەوەکانی لــە واشنتۆن بـــەرگری لە مافی پێکهاتەکان کردووە.
مەسرور بارزنی سەرجەم دیدارەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا و دامەزراوە گرنگەكانی ئەو وڵاتە، بەرگریی لە مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بە توركمان و مەسیحی و ئەرمەن و هەموو پێكهاتەكانی دیكە كردووە. لەمبارەیەوە مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانی، راگەیاند: ئێمە ئەو زانیارییەمان پێگەیشت كە جەنابی سەرۆكی حكوومەت لە یەكەمین كۆبوونەوەیەوە …
زیاتر بخوێنەوەبە فەرمانی مەسرور بارزانی پرۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە و ژمارەیەک پرۆژەی دیكه دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە
لەسەر بودجەی حکوومەتی ههرێمی كوردستان پرۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت. بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە لەسەر ئەرکی حکوومەت جێبەجێ دەکرێت، ژمارەیەک پرۆژەی تری وەك دروستکردنی پارک و پەرەپێدانی ناوچەی سەوزایی و قیرتاوکردنی گەڕەك و شەقامەكان لە هەڵەبجە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆ بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە