نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر: دەنگۆی دابەشكردنی پارچە زەوییەكی سەوزایی دوورە لەڕاستییەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر: دەنگۆی دابەشكردنی پارچە زەوییەكی سەوزایی دوورە لەڕاستییەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سەبارەت بەو هەواڵەی كە گوایە شارەوانی هەولێر پارچە زەویەكی سەوزایی دابەشكردووە ،ڕوونكردنەوەی بۆ ڕای گشتی راگەیاند كە تیایداهاتووە..
دوای ئەوەی لەلایەن كەسێكەوە گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك بڵاوكراوەتەوە  گوایە شارەوانیمان پارچە زەوییەكی سەوزایی دابەشكردووە.
 لێرەوە وەك سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنین سەر لەبەری ئەم هەواڵ و زانیاریانە دوورن لە ڕاستییەوە هیچ بنەمایەكی نییە و ئەو زەوییەی ئەو بەڕێزە باسی دەكات زەوییەكی نیشتەجێی هاووڵاتیان بووە و لەناو بلۆكێكی نیشتەجێ ،هەروەها وێنەی تۆماریان بەناوی هاووڵاتیان خۆیان بووەو بڕیاری دادگایان هەبووەوە لەلایەن هاووڵاتیانی دەوروبەری زێدەڕۆیی كراوەتە سەر، بۆیە هەموو ئەو زانیارییە چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە و پێویست بوو ئەو بەڕێزە ووردتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم بابەتە كردبا بە بەڵگەو دیكیۆمێنت قسەكانی پشتڕاست كردبایەوە ،نەوەك تاك لایەنە هەواڵ و  زانیاری نادروست و هەڵە بڵاو بكاتەوە .

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *