نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 497)

کوردستان

پارتی بۆ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پێویستمان به‌ ده‌نگی ئێوه‌ نییه‌

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند كە هیچ كەسێك داوای لە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان نەكردووە، دەنگ بە كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بدەن.بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: ”سبەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانە بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە …

زیاتر بخوێنەوە

فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکوومەتى هەرێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى پشووه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/1/2021، فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکوومەتى هەرێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 6/1/2021، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە و پشوو نییە”. سبه‌ى چوارشه‌ممه‌، به‌هۆى یادى ڕۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه‌وه‌، له‌ داموده‌زگاكانى عێراق پشووى …

زیاتر بخوێنەوە

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكێكی بێده‌سه‌ڵاته‌

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ خاوه‌نی یه‌كێك له‌ سێ ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاكه‌ی عێراقه‌، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی بوون به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق، كاری بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور نه‌كردووه‌، له‌ رابردووش نه‌یتوانیوه‌ پۆسته‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و مافی كورد به‌كار بهێنێت. به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: یه‌كێتی پشتیوانی فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین بۆ بڕینی مووچه‌ی نایاسایی

لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی نایاسایی زیاتر لە دە هەزار و ٦٠٠ كەس لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕدرا.لەمبارەیەوە حامیدی حاجی غالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند: ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کارێکی باشی كردووە کە مووچەی ئەو کەسانەی بڕیووە کە دوو مووچە و …

زیاتر بخوێنەوە

کەلار یەکێتی زەوی پیشەوەران داگیردەکات دەیکات بە بارەگای کۆمیتە

یه‌كێتی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌لار باره‌گایه‌ك دروست ده‌كات، ئه‌گه‌رچی پیشه‌وەران نیگه‌رانن له‌و هه‌نگاوه،‌ شاره‌وانی ده‌ڵێ: تەنیا بۆ سه‌ندیكا و رێكخراو ئاساییه‌؛ بەر‌پرسێكی حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێ: بۆ باره‌گای حزبه‌. ژماره‌یه‌ك له‌ پیشه‌وه‌ران و كاسبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌لار، ڕایانگەیاند، شوێنی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانیش له‌ سنووری شارۆكه‌ی كه‌لار ده‌كرێته ‌باره‌گا، داگیركاری گه‌یشتووه‌ته‌ نزیك …

زیاتر بخوێنەوە

وەزیری دارایی و ئابووری: مووچەی زیاتر لە 10 هەزار مووچە خۆری نا یاسایی بردڕا

مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕا پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە:-ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە …

زیاتر بخوێنەوە

هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی سلێمانی

 دكتۆر هێرش حەیدەر، سەرۆكی تیمی ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی وێنەیەكی لەگەڵ پزیشك و كارمەندان و لێپرسراوی یەكەی ئیداریی نەخۆشخانەكە داناوە و نوسیوویەتی “نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ یەكەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا بوو لە سلێمانی”. هەروەها لەگەڵ سوپاس بۆ خوا ئاشکراشی دەکات، لە ئێستادا هیچ توشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم …

زیاتر بخوێنەوە

په‌كه‌كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵی رفاندووه

عەدنان جەبار، باوكی منداڵه‌ رفێندراوه‌كه رایگه‌یاندووه‌، منداڵێكم به‌ ناوی عادل له‌ ڕۆژی ٢١ی ٣ی ٢٠١٦ له‌ كاتی سه‌ردانی كردنم بۆ سنوری ناحیه‌ی شوان له‌ پارێزگای كه‌ركووك، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ رفێندراو له‌و كاته‌ی كه‌ رفێندرا ته‌مه‌نی ته‌نها نۆ ساڵ و چه‌ند مانگێك بوو. باوكی منداڵه‌ رفێندراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یان جار بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە مەبەستی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.‎ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.‎د. جوتیار عادل ‎گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان2021/1/3

زیاتر بخوێنەوە

په‌كه‌كه‌ ئه‌م ناوچه‌ی كوردستان ده‌كات به‌ سه‌ربازخانه‌

په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری گونده‌كانی سه‌ر به‌ ماوه‌ت و شارباژێڕ ده‌ستی به‌ چه‌كداركردنی گه‌نجان و هاووڵاتییان كردووه‌، چه‌ند جارێكیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ردانی گوندی كونه‌ماسیان كردووه‌. له‌و گوندانه‌ی په‌كه‌كه‌ باڵاده‌سته‌ تیایدا، داوای له‌ هاووڵاتییان و گه‌نجان كردووه‌ بێنه‌ ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه‌،بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌ند جارێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكی پژاك، كه‌ باڵی ڕۆژهه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌یه‌، …

زیاتر بخوێنەوە