نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی بۆ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پێویستمان به‌ ده‌نگی ئێوه‌ نییه‌

پارتی بۆ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پێویستمان به‌ ده‌نگی ئێوه‌ نییه‌

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند كە هیچ كەسێك داوای لە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان نەكردووە، دەنگ بە كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بدەن.
بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: ”سبەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانە بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. هەر لە ئیستاوە فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو دەستیان بە موزایەدە كردووە گوایە دەنگ بەو کاندیدە نادەن. جارێ ئەوان ئۆپۆزسیۆنن و ئۆپۆزسیۆنیش دەنگ بە کابینەی حكوومی نادات ئیتر موزایەدە و خۆشینکردنەوەی ناوێت“.
ڕوونیشی كردۆتەوە ”کەس لە پارتی و فراکسیۆنەکەی تەکلیفی لە كۆمەڵ و یەكگرتوو نەکردووە دەنگ بدەن و تەکلیفیشیان لێ ناکەین و پێویستیشمان بە دەنگی ئەوان نییە“.
بەهمەن كاك عەبدوڵا باسی لە هەڵوێستی كۆمەڵ كردووە و ڕای گەیاندووە: ”کۆمەڵی ئیسلامی و کاك عەبدولستار ناهەقیان نییە هیچ قسەیەکی خێر لەسەر ئەم کابینەیە نەکەن و بەردەوامیش دژی بن، چونکە ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانیی فەرموویەک یان (کەرەمکەن)ێکی پارتی مانەوە و نەیانبینی، بۆیە لە هەستی برینداریان تێ دەگەین“.
لەبارەی هەڵوێستی چەند پەرلەمانتارێكیش كە بانگەشەی ئەوەیان كردووە گوایە دەنگ بە كاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەكان نادەن، پەرلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت: ”با بزانن پۆستیتریان ماوە و رۆژگاریش زۆری ماوە، ئێمە دەنگی تەواومان هەیە، بەڵام دواتر با کاك عەدنان عوسمان گلەیی لەو پەرلەمانتارانەی خۆیان بکات کە هاک کراون، بۆ پۆستەکانی داهاتوویان

بەپەلە

بەمزووانە مووچەی هەموو پێشمەرگە دەبێتە ئەلیكترۆنی

وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له‌ پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پيشەنگ بووە لە كاره‌كانیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *