به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان زیاتر له 10 هه‌زار مووچه‌ی نایاسایی بڕدرا و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، چاكسازی به‌رده‌وامه و قۆناغی تریشی به‌دوادا دێت.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، كارێكی زۆرباش كراوه له پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دوو مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌یه ئاشكرا ببێت.
روونیشی كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی یاسایی چاكسازی ده‌ستكراوه به چاكسازی له مووچه‌كان و ئه‌وانه‌ی له مووچه‌یه‌ك زیاتریان هه‌یه مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌شێكی زۆر له‌و ژماره‌ی مووچه‌ی نایاسایی ده‌بڕدرێت كه له ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
” بڕینی مووچه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له مووچه‌یه‌ك زیاتریان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا هه‌نگاوێكی باشی چاكسازییه، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیش ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه پێویسته له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتیش چاكسازی بكرێت” زیاد جه‌بار وای گوت.