ڕۆژی سوپای عێراق و دووقسه
(ئومێد خۆشناو)
ئاخر بۆمنێکی قوربانی ده‌ستی ئه‌و سوپا دڕنده‌و مرۆڤ کوژه‌ی زه‌مه‌ن، ڕۆژی سوپا چ قیمه‌تی هه‌یه.
سوپایه‌ک له ژێر ڕه‌حمی ئه‌و، ئه‌نفال گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ کیمیاباران و گوند خاپوورکردن و جینۆساید و قڕگه‌ل هاته به‌رهه‌م، بۆ ده‌بێ به‌ڕۆژی خۆشی بزانم؟.
خۆشبه‌ختانه وه‌ک سونه‌تێکی لێهاتووه چه‌ند ساڵ جارێک ئه‌و سوپا شوومه و مرۆڤ کوژه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له‌ته‌مه‌نی خۆیدا ئه‌و سوپایه شه‌ش جار زێتر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، خودا بیکردبا هه‌ر به‌یه‌کجاری هه‌ڵبوه‌شابایه‌وه، ئه‌وجا قیمه‌تی مرۆڤ و مرۆڤ بوون ده‌زانرا.
ئافه‌ریم حکومه‌تی کوردستان، ئه‌مساڵت نه‌کرد به پشوو.
هه‌رساڵێک ده‌کرا به پشوو فرمێسک و ئاهو ناڵه‌ی هه‌موو ئه‌و منداڵه‌نه‌م بیر ده‌هاته‌وه که له سایه‌ی ئه‌و سوپا کورد کوژه له‌نازی باوک بێبه‌ش بوون.
بۆ منێک که له‌سایه‌ی ئه‌و سوپا زاڵمه له ژیان به‌که‌سم نه‌گۆتیه بابه، ئه‌و ڕۆژه جه‌ژنی منه که ناو‌و نازناوی ئه‌و سوپایه نه‌مینێت.
بۆیه ئێستا هه‌ست به سوکنای ده‌که‌م که سبه‌ی ڕۆژی سوپا ناکرێته‌وه‌و له ڕۆژی سوپا دژی سوپای داگیرکا‌ر ده‌وه‌ستینه‌وه، هه‌ربژی حکومه‌تی کوردستان….