به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كه خاوه‌نی یه‌كێك له سێ ده‌سه‌ڵاته باڵاكه‌ی عێراقه، له ماوه‌ی دوو ساڵی بوون به سه‌رۆك كۆماری عێراق، كاری بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور نه‌كردووه، له رابردووش نه‌یتوانیوه پۆسته‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و مافی كورد به‌كار بهێنێت.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ده‌ستوور له توانای سه‌رۆك كۆمار نییه.
ئه‌وه‌شی گوت، سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا ده‌توانێ پاڵه‌په‌ستۆ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار گه‌وره‌تره.
له باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی پێگه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و مافه‌كانی كورد، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار هه‌موویان ته‌شریفاتین، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه تا به‌كاری بهێنێت.