نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ ئه‌م ناوچه‌ی كوردستان ده‌كات به‌ سه‌ربازخانه‌

په‌كه‌كه‌ ئه‌م ناوچه‌ی كوردستان ده‌كات به‌ سه‌ربازخانه‌

په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری گونده‌كانی سه‌ر به‌ ماوه‌ت و شارباژێڕ ده‌ستی به‌ چه‌كداركردنی گه‌نجان و هاووڵاتییان كردووه‌، چه‌ند جارێكیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ردانی گوندی كونه‌ماسیان كردووه‌.

له‌و گوندانه‌ی په‌كه‌كه‌ باڵاده‌سته‌ تیایدا، داوای له‌ هاووڵاتییان و گه‌نجان كردووه‌ بێنه‌ ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه‌،بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌ند جارێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكی پژاك، كه‌ باڵی ڕۆژهه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌یه‌، چوونه‌ته‌ گوندی كونه‌ماسی، كه‌ ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بۆردمان كرا و به‌رپرسێكی پژاك كوژرا و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون

په‌كه‌كه‌ چه‌كی بچووكی جۆری كڵاشینكۆفیان پێیه‌ كه‌ به‌ كڵاشینكۆفی “ئوسامه‌” ناسراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ن.

سه‌ردار ڕه‌سووڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی “مالوومه‌”ی دۆڵی جافایه‌تی،ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه‌ له‌ گونده‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تی چه‌كداركردنی خه‌ڵك كردووه‌، داوای لێكردوون بێنه‌ ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *