نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داوا ده‌كرێت میدیای تاقمی خۆرۆشی لاهوور جه‌نگی دابخرێت

داوا ده‌كرێت میدیای تاقمی خۆرۆشی لاهوور جه‌نگی دابخرێت

له ‌یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، ڕۆژنامەنووسان و چاودێران داوا دەكەن، بەشێكی میدیای كوردستان لە دەست تاقمێكی خیانەتكار رزگار بكرێت تاوەكوو ڕێگە لە هەوڵەكانی زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان بگیرێت.
د. مه‌دحه‌د سلێمان، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، راگەیاند: “هیوادارم ڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ببێته‌ هۆی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌وانه‌ی لە میدیادا كار دەكەن په‌یامی یه‌كڕیزی و ته‌بایی هەڵبگرن، واز لە چەواشەكاری و تەشهیركردن بە نەیارە سیاسییەكانیان بهێنن”.
ڕوونیشی كردەوە كە هەندێك دەستە و تاقم بۆ مەرامی سیاسی پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن و میدیا و سۆسیال میدیایەكی زۆری پێ دامەزرێندراوە كە لە رێگەیەوە هەوڵی لەخشتەبردنی خەڵك و لێدان لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدرێت، “بەو هیوایەی كۆمەڵگەی ئێمە هۆشیار ببنەوە و سنوورێك بۆ ئەم جۆرە میدیایە دابنێن”.
لە لایەن خۆیەوە شوان حوسێن، رۆژنامه‌نووس ،راگەیاند: “له ‌یادی رۆژنامەگه‌ریی كوردی سڵاو و رێز بۆ گشت رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی كوردستانو هیوادارم میدیا ببێته‌ نموونه‌ی جوانی كۆمه‌ڵگا. به‌داخه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی نامۆ و ناشرین له‌ هه‌ندێك له ‌میدیاكانی سلێمانی ده‌بینرێت كه‌ ئێستا به‌شێكیان بوونه‌ته‌ ئامرازی تاقمەكەی لاهوور جه‌نگی و بۆ شەڕی راگه‌یاندنی خۆی بەكاریان دەهێنێت”.

جەختیشی كردەوە: “ئەم بەشە لە میدیای كوردی كە لە ژێر هەژموونی لاهوور جەنگیدان، بە ئاستێكی نزم و زمانێكی بازاڕی و جنێودان و درۆ و ساختەكاری، كه‌وتونه‌ته‌ گیانی كه‌سانی سەربەخۆخواز و نیشتمانی و هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه، دواجار سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا زیانی تێدا ده‌كات”.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *