مێرمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ، بەمەبەستی هەڵهاتن لەگەڵ كچەهاوڕێكەی كە تەمەنی تەنها 11 ساڵە، ئۆتۆمبێلەكەی باوكی رفاندوە و لە رێگەیەكی دور دۆزراونەتەوە.
لەلایەن پۆلیسی نیویۆركەوە لە ئەمریكا، كیڤن فیگێرۆس كە تەمەنی 14 ساڵە نزیكەی 2000 كیلۆمەتر لە دوری شارەكەی دۆزراوەتەوە، دوای سێ رۆژ لە ونبونی.
ئەو مێرمنداڵە لەگەڵ ئەمایا ئارگێڵێس پێكەوە لە ناوچەی بروكڵین لە نیویۆرك، لە ماڵەكانیان هەڵهاتون و كیڤن ئۆتۆمبێلەكەی باوكی رفاندوە هەتا بچنە ئایوا، بەهۆی تیژڕەوییەوە لەلایەن پۆلیسی ناوچەكەوە دەستگیركراون.
جۆری ئۆتۆمبێلەكە تۆیۆتا ڤان بوە و كیڤن لەمیانی لێخوڕیندا لەلایەن پۆلیسی نیویۆركەوە راگیراوە، دوای لێپێچینەوە زانراوە كە ئەو دو مێرمنداڵە بێئاگاداری خێزانەكانیان هەڵهاتون
بەگوێرەی زانیارییەكان لەئێستادا هەردو مێرمنداڵەكە رەوانەی ناوەندی لێپێچینەوە و ناوەندی چاودێریكردنی نەوجەوانان كراون، دایك و باوكی هەردوكیشیان ئاگاداركراونەتەوە لە دۆزرانەوەیان، تا ئێستاش هۆكاری هەڵهاتنیان ئاشكرا نییە.