بارانبارینەکەى ئەمرۆى شارى سلێمانى بوەهۆى دروستبونى لافاو لەچەند گەڕەکێک و لەگەڕەکى قڕگەش (30) منداڵ کە بەهۆى لافاوەوە مەترسى لەسەر ژیانیان دروست ببو، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانیەوە رزگارکران.
رێکارجەمال، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى راگەیاند، بەهۆى ئەو شەپۆلە بارانبارینەى ئەمڕۆوە لەچەند شوێنێکى سلێمانى لافاو دروست بوە و ئاو کۆبوەتەوە و لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى پاککردنەوەى ئەو شوێنانەن.
وتیشی، لەگەڕەکى قڕگە تیمەکانیان نزیکەى (30) منداڵیان لە هۆڵێکى یارى کاراتى رزگارکردوە کە بەهۆى دروستبونى لافاوەوە مەترسى لەسەر ژیانیان دروست ببو، هەروەها لەهەمان گەڕەک دو ئۆتۆمبێل کە لافاو بردبونى دەرهێنراونەتەوە.