سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره به‌رده‌وامه كه هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن و “جاشایه‌تی” بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن. به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به مه‌ترسی ده‌زانێ.
كه‌مال جه‌باری، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ڕاگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی به‌غدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ دابینكردنی مووچه له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم نه‌مێنێت و هه‌رێم وه‌ك پارێزگایه‌كی لێبێت، به‌ڕاستی كارێكی خراپه.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌ستوور قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك هه‌رێمێك له‌چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاری كردووه، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێمه كارێكی مه‌ترسیداره.