سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی: زۆر خەمبارم بۆ كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شاژنە ئێلیزابێسی دووەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حكوومەتی بریتانیا دەکەم و، لەو كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمیانم.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.