بەرپرسێکی ڕێکخراوێکی ژنان بۆ چرکە ئاشکرای کرد، لەبەر هەستیاری بابەتەکە ناوی ئاشکرا بکات، دەڵێ: لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ژنێک ڕۆشتووەتە لایان و پێ وتوون، من و هاوسەرەکەم لێک جیابوینەتەوە، بەڵام ناچاریشین لە ماڵەکەدا پێکەوە بژین.
ئاماژەی بەوەکرد:” ژنەکە پێ وتوون ئەم هاوسەرەی دووەم هاوسەرییەتی؟ پێشتر لە گەڵکوڕێک هاوسەرگیری پێکهێناوە بەبێ ڕەزامەندی باوک و براکانی بەڵام زۆری نەخایان لە هاوسەرگیریەکەی شکست دەهێنێت، لێک جیادەبنەوە، پاش ماوەیەک ژیانی قورس دەتوانێت کەسێکیتر بدۆزێتەوە هاوسەرگیری دووەم بکەن.
دەشڵێ:” پاش ئەوەی لەگەڵ هاوسەری دووەمی دەبنە خاوەنی منداڵ بەڵام لەمیشدا سەرکەتوونابێت و لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە و تەلاق دەکەوێتە نێوانیان، ماڵی باوکی پێیان وتوو نابێت بێتەوە ماڵەوە وەری ناگرنەوە، بۆیە ناچارە لە ماڵی مێردەکەی بەبی تەلاق بمێنێتەوە، هەرکەسیان لە ژوورێک بخەون.