وەرە کۆمێنت زانیاری بخوێنەوە
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ووڵاتی نێجیریا دەست بەسەر حهفت ههزار ئەندامی نێرینەی گوێدرێژدا گیرا.
رووداوەکە لە وڵاتی نێجیریا رووی داوە و بە گوێرەی زانیارییەکان، حهفت ههزار ئەندامی نێرینەی گوێدرێژ خرابوونە ناو 16 کیسەوە و، لەلایەن بەرپرسانی گومرك لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مورتالا موحەممەد دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەش درا، بڕیاربووە کیسەکان لەو فڕۆکەخانەیەوە بۆ هۆنگ کۆنگ بگوازرێنەوە.
ئەندامی نێرینەی گوێدرێژ لە چەند ناوچەیەکی چین، بۆ دروستکردنی دەرمانێك بەکاردێت بەناوی (ejiao)، ئەو کەسانەی دەرمانەکە بەکاردەهێنن، دەڵێن سووڕی خوێن چالاک دەکات و هاوکارە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی زاوزێدا.