نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ هەینی رێنماییەکانی وەرگرتنی دەرچوانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بڵاوکردەوە، کەلەبەشێکیدا ئاشکرایکردوە، پێویستە خوێندکار 50 هەڵبژاردن دیاری بکات بەشێوەیەک لەگەڵ ئارەزوی خۆی و لقی خوێندنی ئامادەییەکەی بگونجێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ هەینی رێنماییەکانی وەرگرتنی دەرچوانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بڵاوکردەوە، کە لەبەشێکیدا هاتوە،”سەرجەم خوێندکارانی دەرچو، مافی پێشکەشکردنیان هەیە، بەڵام مەرج نییە وەربگیرێن، چونکە وەرگرتن لەسەر بنەمای کێبڕکێی کۆنمرە دەبێت، لەنێوان سەرجەم قوتابیاندا، وەرگرتن لەسەر شێوازی وەرگرتنی ناوەندی دەبێت، بە هەژمارکردنی سیستەمی کریدت، بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان جێبەجێدەکرێت جگە لە کۆمەڵەی پزیشکی، خوێندکار مافی وەرگرتنی تەنها لەیەک شوێن هەیە لە زانکۆ حکومیەکان.

لەبەشێکی دیکەی رێنماییەکاندا هاتوە،”خوێندکار مافی ئەوەی نییە لەهەمان کاتدا خوێندکار بێت لە زانکۆ یان پەیمانگەی حکومی و زانکۆ یان پەیمانگەیەکی ناحکومی، گەر خوێندکارێک لەهەردولا وەرگیرا، پێویستە لەماوەی 10 رۆژدا، بڕیاری خۆی بدات و لەلایەکیان ناوی خۆی بسڕێتەوە، بەپێچەوانەوە سزای یاسایی دەدرێت”

بەپەلە

مەسرور بارزانی: حکوومەت هەمیشە یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *