نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: ئاستی زانکۆکانمان بەرزبووەتەوە

مەسرور بارزانی: ئاستی زانکۆکانمان بەرزبووەتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندن و پەروەردە پەسندکراوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی وتارێکی پێشکەشکرد و بە قوتابیانی گوت: “ئێوە کە دەبنە پزیشک هیوادارم و دڵنیام لە ئاست پیشەکەتان و سوێندخواردنەکەتاندا دەبن، پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە، کە پێویستە بەر لە هەر شتێک ئامانجەکەی رزگارکردنی ژیانی خەڵک و پاراستنی تەندروستیان بێت، لەگەڵ دەرچوونتان لە زانکۆ قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانتان کۆتایی دێت، بەڵام فێربوون کۆتایی نایەت، چونکە فێربوون پرۆسەیەکی بەردەوامە”.

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی کوالیتی زانکۆکانی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند: “لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پەرەپێدانی ئاستی زانستی و ئەکادیمی و زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانمان، دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەسند کرد، ئەم دەستەیە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندن و پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا شایەتی ئەوەین، کە ئاستی زانکۆکانمان بەرز بووەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین رکابەری لەگەڵ زانکۆکانی جیهانیدا بکەین، بە پێویستمان زانی ئەو دەستەیە دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی زانکۆکانمان لەسەر ئاستی جیهان پلەکانیان بەرزببێتەوە و ئاستی خوێندن لە کوردستان بەرز بکەینەوە”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: “دەزانم کە بواری تەندروستی لە کوردستان کێشە و گرفتی هەیە، بۆیە یەکێک لەلایەنە گرنگەکانی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازیکردنە لە بواری تەندروستی و باشترکردنی کوالیتی نەخۆشخانەکان و چاکسازیکردنە لە هاوردەکردن و پشکنینی دەرمان”.

مەسرور بارزانی، راشیگەیاند: “من ئومێدێکی زۆرم بە گەنجە دەرچووەکانی خۆمان هەیە، کە دەتوانن رۆڵێکی کاریگەرببینن لە پرۆسەی گۆڕانکاری و چاکسازی و بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان، دڵنیابن من بەردەوام دەبم لە پشتیوانیکردنی ئێوە، پشتیوانی لە پڕۆژە و بیرۆکە داهێنەرەکانتان دەکەم، دڵنیاشم ئێوەش بەهرەی زۆرتان هەیە پشێخستنی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی و ئەو گۆڕانکارییەی کە لە هەرێمی کوردستان دەستمان پێکردووە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *