مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م (1926 – 2022)، شاژنی به‌ریتانیا كۆچی دواییكرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سەرەخۆشی له بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا و وڵاتانی بەرژەوەندی هاوبەش دەکەم.
هه‌روه‌ها هاتووه: شاژنه ئێلیزابێسی دووەم کەسایەتییەکی بەهێز بوو بۆ حەوت دەیه خزمەتی کرد و مەشخەڵی ئەرکێکی خۆنەویست بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: شاژنه ئێلیزابێس سەرمەشقی هەموو جیهان بوو، لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی دەگێڕین.