سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تکا لە هاووڵاتییان دەکات کە ماسک ببەستن و پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: “کۆڤید-19 هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت وریای خۆمان بین، تکایە ماسک ببەستن و پابەندی ڕێنماییەكان بن”.
دەشڵێت: “تەنها بەپێکەوە بوون دەتوانین بەردەوام بین لە ڕێگری کردنی زیاتربوونی ژمارەی نوێی تووشبووان”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە، “ئەگەر پابەندی ڕێنماییەكان نەبین، ژیان و تەندروستی هەموو کەسێک دەخەینە مەترسییەوە”.