نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمانی: پاسه‌وانی سنوور هۆشداری ده‌دات به‌ په‌كه‌كه‌ واز له‌ وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ بهێنێت

سلێمانی: پاسه‌وانی سنوور هۆشداری ده‌دات به‌ په‌كه‌كه‌ واز له‌ وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ بهێنێت

بەرپرسێكی پاسەوانی سنوور لە سنووری پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەكا لە پێنجوێنەوە تا تەواوی ناوچە سنوورییەكانی شارباژێڕ، چەكدارانی پەكەكە كێشەیان بۆ دروست دەكەن، بەهۆی ئەوەی رێگە بە هاتوچۆی قاچاخی دەدەن، ئەوەیش لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕێك پارە و چەندانجار رووبەڕووی یەكتر وەستاون و نزیك بوون لە شەڕ.

ئەو بەرپرسەی پاسەوانی سنوور كە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت، راگەیاندوه‌، لە پێنجوێن و شارباژێڕ، كە دوو ناوچەی سنوورین و چەكدارانی پەكەكەیان تیادایە، رۆژانە بەهۆی ئەوانەوە تووشی كێشە دەبینەوە، چونكە ئەوان رێگە بە هاوردە و ناردنی كاری قاچاخی دەدەن و گوێیان لێ نییە هەر شتێك بێ رێگەی پێ دەدەن بچێتە ناو ئێران و بە پێچەوانەیشەوە لە ئێرانەوە بهێنرێتە سنووری هەرێم.

زیاتر گوتی، ئەوان بەهیچ شتێك واز ناهێنن و لەپێناو وەرگرتنی پارەی گومرگی خۆیان ئەو كارە دەكەن و زۆرترین قاچاخیش ئاژەڵ و مەڕ و بزنە كە دێتە ناو سنووری هەرێم، هەروەها سەلاجە و تەلەڤزیۆن و ئامێرەكانی تریش كە لە هەرێمەوە بۆ ئێران رێگەی پێ دەدەن.

ئەو بەرپرسە روونی كردەوە، هەندێكجار رێگە لەو قاچاخییە نادەین و دەستی بەسەردا دەگرین، زۆرجاریش لەگەڵ پەكەكە دەكەوینە كێشەوە، تەنانەت چەندانجار تووشی گرژی بووین و بەرانبەر بە یەك بە چەكەوە وەستاوین و نزیكبووین لە رووبەڕووبوونەوەی چەكداری.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *