پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتی ده‌كرێ، به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه كار له‌سه‌ر دوو ئیداره‌یی و دابڕینی سلێمانی بده‌ن.
ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ سلێمانی جیا بكاته‌وه و به‌و هه‌نگاوه‌یش بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی، به‌ڵام سه‌عدی پیره له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا ده‌ڵێ” یه‌كێتی هه‌رگیز به‌رنامه‌یه‌كی وای نه‌بووه و نییه”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، “هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان نییه وه‌ك یه‌كێتی دوو ئیداره‌یی ڕابگه‌یه‌نین”.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن و چه‌ند پۆستێك و وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه، بۆیه “به‌رنامه‌ی وام نه‌بیستووه”.