نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەتی عێراق بە نەرێنی وەڵامی گروپی پەرلەمانتارە نەیارەکانی کوردستانی داوەتەوە

حکوومەتی عێراق بە نەرێنی وەڵامی گروپی پەرلەمانتارە نەیارەکانی کوردستانی داوەتەوە

چەند بەرپرسێکی یەکێتی بۆ پشتیوانی لە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوو سەردانی (بەغدا)یان کردوە، بەڵام وەڵامی حکوومەتی عێراق بۆ ئەوان و گروپی پەرلەمانتارە نەیارەکانی هەرێمی کوردستان ئەرێنی نەبووە.

سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانتارانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئەوەیان روونکردوەتەوە کە پرسی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نایاسایی و نادەستوورييه، بەڵام بەردەوام گروپی پەرلەمانتارە دژ بە بەرژەوەندیەکانی هەرێمی کوردستان موزایەدەی ئەوە دەکەن کە لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا، ئەوەش لەکاتێکدا کە بەغدا ئامادەنیە 320 ملیار کە دەکاتە چارێگە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ ئەو مانگە بنێرێت و چەندین مانگی دیکەشی نەناردوە، چاودێرانی سیاسیش دەڵێن “بەغدا لە دۆخێکدا 320 ملیار دینار نەنێرێت، چۆن دێت 890 ملیاری مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات، لەبەر ئەوە کاری ئەو پەرلەمانتارانە تەنیا بۆ موزایەده و خۆدەرخستنە”.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *