نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە”.  

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی  یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بڵاوکردەوە. 

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم”. 

مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، “زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، رۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە کە جێگەی رێز و پێزانینە”.

سەرۆکی حکوومەت هیواخوازە زانایانی ئایینیی کوردستان، بەردەوام بن لە کارکردن لەپێناو بەهێزکردنی بنەماکانی میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *