نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گه‌وره‌ نوسه‌ری كوردی سوریا په‌كه‌كه‌ میوانێكی ڕه‌زا قورسه‌

گه‌وره‌ نوسه‌ری كوردی سوریا په‌كه‌كه‌ میوانێكی ڕه‌زا قورسه‌

نووسەرێکی کوردی سووریا پرسیار دەکات بۆچی پەکەکە دژی بڵاوبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە لەناو خاکی خۆیان و بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی خۆیان؟ ئەم کارەی پەکەکە بە داگیرکاری و تەنگپێهەڵچنین دادەنێ و دەڵێ پێویستە چەکدارانی پەکەکە بگەڕێنەوە مەیدانی راستینەی خۆیان لە باکووری کوردستان و هەرێمی كوردستان جێبێڵن.
جەمال حەمێ لە وتارێکیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی،بەدواداچوونی بۆ کردووە و دەڵێ ”رێکخراوی پەکەکە لەو هەنگاوەیدا دوژمنکارانەیە، کە رێ بە بڵاوبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە نادات لەناو خاکی خۆیان پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەی بکات“.
جەختیش دەکاتەوە ”بوونی پەکەکە لەو ناوچانە ناشەرعی و نایاسایی و داگیرکارانەیە، پێویستە پەكەكە هەرێمی كوردستان جێبێڵێ و بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان“.
ئەو نووسەرە کوردە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ”قەزای شنگال بەشێکە لە هەرێمی کوردستان و کەوتووەتە ناو ناوچە کێشەلەسەرەکان و چاوەڕێی ئەوە دەکات مادەی 140ی دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر جوگرافیای راستینەی خۆی کە هەرێمی کوردستانە“.
دەشڵێ هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەمە واقعێکە ناتوانن بەسەریدا باز بدەن، بۆیە ئاساییە شنگال بگەڕێتەوە سەر هەرێم، کە خاوەن دامەزراوەی شەرعیی خۆیەتی، نەک لەژێر چەپۆکی هێزی میلیشیایی توندئاژۆی حەشدی شەعبی و پەکەکەدا بێت، ئەمە جگە لەوەی لە بنەڕەتدا پەکەکە لایەنێک نییە نە لە هەرێمی کوردستان و نە لە عێراقیش، بەڵکو رێکخراوێکی باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیایە“.
حەمێ جەختیش دەکاتەوە ”پەکەکە مافی ئەوەی نییە دەستێوەردان لە کاروباری هەرێمی کوردستاندا بکات، یان دژی بڕیارەکانی بوەستێتەوە، میوانێکی رەزاقوڕسە و پێویستە هەرێمی کوردستان جێبێڵێ و بگەڕێتەوە باكووری كوردستان کە ساڵەهایە لەژێر دەستی داگیرکاریی تورکیا دەناڵێنێ و بەشە هەرە گەورەکەی نەخشەی کوردستانە“.
دەشڵێ ”هەرێمی کوردستان قەوارەیەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دان پێدانراوە و حکوومەت و پەرلەمان و هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەی تایبەت بە خۆی هەیە و پێویستە رێز لە یاساکانی بگیرێ“.
حەمێ بەم پەرەگرافە کۆتایی بە وتارەکەی دێنێ و دەنووسێ ”ئەوەی پەکەکە ئەمڕۆ لە راگەیاندنی خۆیدا بڵاوی دەکاتەوە، دەستێوەردانە لە کاروباری هەرێم و گەلەکەی، ئێمە لای خۆمانەوە سەرکۆنەی ئەو هەڵمەتە دوژمنکارییانەی راگەیاندنی سەر بە قەندیل دەکەین، کە دژی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە“.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *