نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ڵه‌بجه‌: به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی كاروانی ئاوه‌دانی ده‌ستی پێكرد

هه‌ڵه‌بجه‌: به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی كاروانی ئاوه‌دانی ده‌ستی پێكرد

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی بە دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆیی، جیا لە هەوڵەكان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، كاروانی ئاوەدانكردنەوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم بەردەوامە و لە هەڵەبجە چەندان پڕۆژە لە جێبەجێكردندان.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە،ڕاگەیاند، 10 پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوانە قیركردنی ڕێگای مەرزی شۆشمێ- تەوێڵە، و چاككردنەوەی ڕێگای سەیرانگای ئاوێسەر.

زیاتر گوتی، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە چەندان ڕێگا چاك دەكەینەوە لە چوارچێوەی هەشت پڕۆژە، ئاماژەی كرد، پڕۆژەكانی ڕێگاوبان بودجەیان ملیارێك و 300 ملیۆن دینارە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بە پڕۆژەی تەلاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دا و گوتی، لەسەر ڕووبەری 12 دۆنم زەوی و لەسەر بودجەی هاتوچۆ خۆی جێبەجێ دەكرێ و ئێستە كاركردن تیایدا بەردەوامە و بودجەكەیشی چوار ملیار دینارە‌.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *