دیدارێکی رۆژنامەوانیدا عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق چەند زانیارییەکی سەبارەت بە قەبارەی گەندەڵی لە وڵاتەكە ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە بەشی زۆری داهاتی گومرگەکان لە عێراق بێسەروشوێن دەبن و زیاتر لە ٩٠٪ی داهاتی دەروازەكان ناگەڕێنەوە ناو خەزێنەی دەوڵەت، هەر ئەوەش وا دەکات عێراق دەستەودوعا وەستاوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت بگاتە ٧٠ دۆلار و بتوانێ تا ڕادەیەک کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.
شوان زرارى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان، ڕاگه‌یاند: “وه‌زیرى دارایى عێراق خۆى به به‌ڵگه‌وه باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پارەكانی عێراق دەکات، بەڵام ئەو نۆکەرانەی کە بە دەنگی کورد چوونەتە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەیەوە هیچ دەنگیان لێوە نایەت، بەڵكوو رۆژانە قسە لەسەر هەرێمی کوردستان، كەچی نابینن عێراق خۆی تووشی چی بووە”.
جەختیشی كردەوە: “له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق لەسەر کورسیی دەسەڵاتەوە باسى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى ماڵى عێراقى ده‌كه‌ن، ئه‌و پەرلەمانتارە کوردانە بێده‌نگن، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان به ده‌نگى كوردستانیان چوونەتە به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرییان لێبكه‌ن، كه‌چى ڕۆژانه هه‌وڵ دەدەن خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چه‌واشه بكه‌ن و بابەتەکان بە جۆرێکی دیکە دەگەیەنن”. داواشی لێ كردن ئەگەر بوێرییەكیان هەیە، قسیەەك لەسەر ئەو گەندەڵییانە بكەن كە لە عێراقدا هەیە.
شوان زرار دەڵێ: “ئێستا باشترین بازاڕ بۆ ئەو جۆرە پەرلەمانتارانە بەغدایە بۆ ئەوەی پاره و داهات و پۆستى پێوه‌ربگرن و خیانەت دەکەن و هەوڵی تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن لە پێناو چەند ملیۆن دینارێک”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی گوت: “ئه‌و كارته‌ى ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە ده‌ستیان بۆ بردووه، سووتاوە، چونكه هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوور ڕێگه به‌وه نادات كه حكوومه‌تى عێراق بێت ده‌ست له كاروبارى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربدات و داواى ده‌سه‌ڵاتى ناوەندی بکات”.