نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بەرەو تورکیا هەڵهات

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بەرەو تورکیا هەڵهات

ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، چەند سەرچاوەیەكی کوردی لە سووریا ئاشكرایان كرد، بەرپرسێکی سەربازی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پاسەوانە تایبەتەکەی، لە رۆژهەڵاتی دەرباسیە لە رۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو تورکیا رایان کردووە.

ئەو سەرچاوانە ئاشکرایان کردووە، بەرپرسێکی سەربازیی یەپەگە لەگەڵ پاسەوانەکەی، کە هەردووکیان کوردی باکووری کوردستانن و لەو بەرپرسانەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)ن کە لە قەندیلەوە چوونەتە رۆژئاوای کوردستان، سەرەڕای ڕاوەدونان و تەقەلێکردنیان لەلایەن چەکدارانی یەپەگەوە، کەچی ئەوان بەرەو تورکیا رایانکردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، بەرپرسەكەی پەكەكە توانیویەتی بچێتە نێو خاکی تورکیاوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرپرسێکی دارایی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە مانگی ئایاری رابردوو، لە کاتی راکردنی بەرەو تورکیا، بە گوللەی هێزە ئەمنییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان کوژرا، هەروەها پێشتریش، تەڵاڵ سلۆ، گوتەبێژ بەناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ تورکیا ڕایكرد.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *