ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەلی كاری هەمیشەییان بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین كردووە و دڵنیاییش دەدات لە رەخساندنی باشترین هەلی خوێندن بۆ گەنجان.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی كردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە كە “بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی گەنجان، پێویستە باشترین ھەلی خوێندنیان بۆ دابین بکرێت”.
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەلی کاری ھەمیشەیی بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین کردووە، بە بەردەوامیش پێداچوونەوە بە پێداویستییەکانی کەرتی پەروەردەدا دەکەینەوە”.