نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری سلێمانی هه‌ركه‌س سه‌رانه‌ نه‌دات سزاكه‌ی له‌داری ده‌دات

په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری سلێمانی هه‌ركه‌س سه‌رانه‌ نه‌دات سزاكه‌ی له‌داری ده‌دات

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)، ژمارەیەکی زۆر چەکداری لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردوەتەوە و دەستیگرتووە بەسەر تەواوی ئەو ڕێگە خۆڵانەی بە قاچاخ دەچنە ئێران، سەرچاوەیەکیش ئاشكرای دەكات كە ماوەیەکە باج و سەرانەی پەکەکە بە جۆرێک زیاد کراوە، چەندین کۆڵبەر و خەڵکی ئەو سنوورە دەستبەرداری کارەکانیان بوون.
ئاشکرای کرد، پەکەکە ژمارەی چەکدارەکانی لە سنوورەكەیان زۆر زیاد کردوە، باجێکی قورسی خستوووەتە سەر کۆڵبەران و خەڵکی ئەو سنوورە کە کاڵا و کەلوپەل بۆ ئێران دەبەن و بە فەرمیش پسوولەیەك لە بەرامبەر وەرگرتنی باجەكە بە كەسی كاسبكار دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، باجی جلوبەرگ بۆ هەر بارێک کراوەتە (٢٥) هەزار دینار و بۆ بارێکی خواردنەوە (کحولیەکان) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت، هاوکات بۆ بارهەڵگری قاچاخ بڕی دوو ملیۆن و نیو بۆ سێ ملیۆن دینار وەردەگیرێت کە پێشتر بڕی (١٢٥) هەزار دیناریان وەرگرتووە.
ئەو سەرچاوەیە كە خۆی پێشتر باجی لێوەرگیراوە، ئاشكرای كرد كە کەسی وا هەیە مانگانە زیاتر لە (٢٠) ملیۆن دینار بە پەکەکە دەدات و لە شەو و رۆژێکدا باج و سەرانەی ئەو کارە بۆ پەکەکە دەگاتە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار.
سەرچاوەکە سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەی کە باج و سەرانە نادەن، دەڵێت: ”ئەگەر كەسێك باج نەدات، جاری دووەم چەكدارانی پەكەكە بچنەوە سەری و دەستگیر بکرێت و بسەلمێت كە خۆی لە باجدان دزیوەتەوە، ئەوە بە دارێکەوە دەبەسترێت تاوەکوو تەلەفۆن بۆ کەسوکارەکەیان دەکات و پارە و سەرانەکە دەگاتە پەکەکە.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە بە ئاشکرا چەکدارەکانی پەکەکە هاتوچۆی ئێران دەکەن و سەنگەرەکانیان پشتی بە ئێرانەوەیە و روویان لە هەرێمی کوردستانە.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *