نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: لە هەموو ناڕەحەتییەكانی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان تێدەگەم

مەسرور بارزانی: لە هەموو ناڕەحەتییەكانی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان تێدەگەم

سەرۆكی حكوومەت نیو ملیۆن دۆلاری بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی ئۆتیزم تەرخان كرد…

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە نارەحەتییەكانی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان تێدەگات، لەمبارەیەوە 585 هەزار دۆلاری بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی چارەسەركردنیان لە هەولێر تەرخان دەكات.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” بڵاوی كردەوە “من لە هەموو ئەو نارەحەتیانە تێدەگەم کە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم و خێزانەکانیان پێیدا تێپەڕ دەبن، بۆیە 585 هەزار و 240 دۆلارمان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخان کرد، تاوەکو هەموو ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن”.

لە تویتەکەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە كە پلانیان هەیە سەنتەری هاوشێوە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بنیات بنێن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *