كاری قاچاخ له‌مه‌رزی په‌روێزخان به‌رده‌وامی هه‌یه و گرووپی چه‌كداری سه‌ر به به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌یش به‌چه‌ك پارێزگاری له‌باره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی ناوچه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌بیانووی لێدوان نه‌ده‌ن په‌رده‌پۆشی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قۆره‌توو،،ئاشكرای كرد، تا ئێسته 40 كه‌س له ساخته‌كاری وه‌سڵی فافۆندا ناویان هاتووه، وه‌سڵی گومركیان ساخته كردووه و به‌بێ گومرك فافۆنیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه، كه گومركی فافۆن بۆ هه‌ر تۆنێك 250 دۆلاره. هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه باره‌كان جگه له فافۆن بریتییه له كیبَڵ و فه‌رش و ژماره‌یان 85 بارهه‌ڵگره.
لای خۆیه‌وه ئاسۆ ئه‌حمه‌د كه شۆفێرێكی مه‌رزی په‌روێزخانه،ئاشكرای كرد، له شه‌وی رابردووه‌وه ئه‌و بارانه له‌ومه‌رزه‌ن و به‌چه‌ك پارێزگاریان لێ كراوه نه‌وه‌ك هێز بێته‌سه‌ریان.
هاوكات شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان،گوتی، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و 85 باره، به‌ڵام “نابێت ئازاد بكرێن”.