
“عەمید فاروق حەسەن” فەرماندەی لیوای 9ی پیادەی هێزەکانی 70 یەکێتی ئەمڕۆ لەمشتومڕێکدا سوکایەتی بەئەفسەرێکی لیواکەی دەکات بەناوی “نەقیب سەروەر” دەبێتە شەڕە جنێویان لەئەنجامدا نەقیبەکە ئەو سوکایەتیە قبوڵ ناکات و دەم و دەست لە عەمید فاروق دەدات، هاوکات پاسەوانە تایبەتەکانی فەرماندەکەش دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەفسەرەکە و زۆری لێدەدەن و پاشانیش تەقە لەو نەقیبە دەکەن و برینداری دەکەن، لەئێستادا نەقیبەکە لەنەخۆشخانەیە و گیانی لەمەترسیدایە.
بەپێی زانیارییەکان کەئەفسەرەکان دەیگێڕنەوە و دەڵێن؛ عەمید فاروق پیاوێکی بێ ڕەوشتە و ڕۆژانە سوکایەتی بەئەفسەرەکانی لیوای 9ی پیادەکەی هێزەکانی 70ی یەکێتی دەکات، ئەوانیش زۆر گلەییان لەو ئەفسەرە کردووە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەلایەن لاهورەوە دانراوە کەس گوێ بەسکاڵاکانیان نادات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە