نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌دات

به‌په‌له‌: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌دات

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئێسته‌ نێوانی یه‌كێتی و پارتی ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و گرژی له‌نێوانیاندا نه‌ماوه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” كار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌كرێت”.

سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، نێوانی پارتی و یه‌كێتی ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و هیچ گرژیه‌ك له‌نێوانیاندا نه‌ماوه‌ و شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندن كۆتایی هاتووه‌.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویست ده‌كات نێوانیان له‌وپه‌ڕی باشیدا بێت، “چونكه‌ میله‌ته‌كه‌مان پێش خۆمان له‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی نێوانمان زیان ده‌كات”.

پیره‌ ئاماژه‌ی دا كه‌ ئێسته‌ كار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت و ئومێدی‌ خۆیشی‌ پێشاندا له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكرێ‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌” ئێمه‌ و پارتی كه‌ دوو حزبی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته‌ین چاره‌سه‌ری كێشانه‌ نه‌كه‌ین، وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و وێرانی ده‌ڕوات ئه‌وكات هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *