له ماوه‌ی ڕابردوو فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدا به‌یان نامه‌یه‌كی ده‌ركرد و داوای كرد گۆڕان له حكوومه‌تی هه‌رێم بكشێته‌وه، ئه‌مڕۆ غالب محه‌مه‌د به نوێنه‌رایه‌تی فڕاكسیۆن ڕۆشتوه‌ته گرده‌كه به‌ڵام ده‌ركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕانه‌وه به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له مه‌كۆی سه‌ره‌كی جبڤاتی نیشتیمانی به‌ئامانده بوونی ڕێكخه‌ری گشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بڕیار دراوه له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنی گۆڕان له به‌غدا كۆببنه‌وه، فڕاكسیۆنه‌كه غاڵب محه‌ممه‌دی به نوێنه‌رایه‌تی ناردووه بۆ كۆبونه‌وه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:” كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به داوای فڕاكسیۆنی گۆڕان له به‌غدا بۆ كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكوومه‌تی هه‌رێم، غاڵب محه‌ممه‌د چه‌ندین قسه‌ی كردووه پێ وتوون ده‌بێت گۆڕان بكشێته‌وه له حكوومه‌ت و به‌رده‌وام هه‌مان قسه‌ی كردووه، بۆیه بڕیاری ده‌ركردنی دراوه له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه.
غالب محه‌ممه‌د به ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی جاش شیعه ناسراوه به‌رده‌وام كارده‌كات بۆ دروستكردنی گرفت بۆ بودجه و مووچه‌ی كوردستان به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك له په‌رله‌مانتارانی هاوڕێ و په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ی دژ به كورد.