نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسروور بارزانی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستیی هەڵەبجە تەرخانکرا

بە فەرمانی مەسروور بارزانی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستیی هەڵەبجە تەرخانکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.

  لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە 05-09-2020 بڵاویکردووتەوە دەڵێت، “بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا”.

 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە بڕی پارەکە بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویستە، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە. 

    تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 31 هەزار و 636 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 20 هەزار و 193 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 186 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. پارێزگای هەڵەبجە بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تووشبوون و گیانلەدەستدانی کەمە و تاوەکو ئیستا هەزار و 15 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 930 کەس چاکبوونەتەوە و ئێستا 68 تووشبووی هەیە.  لە دوو رۆژی رابردوودا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دۆخی تەندروستیی پارێزگاکەیان خستەڕوو و سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، کۆگای دەرمانی هەڵەبجە نزیکە لە بەتاڵبوون و خەریکە هیچ دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکییان نامێنێت و گوتیشی، تەنیا جێگەی پێنج تووشبووی کۆرۆنایان ماوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *