نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو منداڵی کوردی ئێزدی لە تورکیاوە دەگەڕێنێتەوە نێو خێزانەکەیان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو منداڵی کوردی ئێزدی لە تورکیاوە دەگەڕێنێتەوە نێو خێزانەکەیان


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمشەو لەگەڵ گەڕانەوەی شاندی هەرێمی كوردستان، دوو منداڵی كوردی ئێزدیش لەتوركیاوه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

لە راگەیه‌نراوێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4-9-2020 دوو منداڵى کوردی ئێزدى كه‌ خوشك و بران و داعش رفاندبوونى، له‌گه‌ڵ شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ر‌دانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌نقه‌ره‌، گه‌ڕێنرانه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر راده‌ستى كه‌سوكاريان كراونه‌ته‌وه”‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ “دواى هه‌وڵێكى زۆر و به‌ هاوكاريى خێرخوازان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى توركيا، توانرا بدۆزرێنه‌وه‌ و دواى ته‌واوكردنى رێكاره‌ ياساييه‌كان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان”.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەمیر 10 ساڵە و ئایە تەمەنی 11 ساڵانە، خەڵکی گوندی گرعوزێرن لە رۆژئاوای شنگال، تاوەکو ئێستاش سێ خوشک، برایەک و دایک و باوکیان نادیارن. ئێستا كه‌ گەڕێندراونەتەوە كوردستان راده‌ستی خوشك و مامێکیان كران.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ هەمیشە لەیادمانن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە 50یەمین ساڵڕۆژی بۆردومانی قەڵادزێ بڵاو كردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24/4/2024، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *