نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / تەندروستیی کەنەدا: لەکاتی سێکسدا ماسک بەکاربهێنن

تەندروستیی کەنەدا: لەکاتی سێکسدا ماسک بەکاربهێنن

ئاژانسی تەندروستیی کەنەدا چەند رێنماییەکی سەبارەت بە سێکس لە سەردەمی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و داوا لە خەڵک دەکات وەکو رێکارێکی خۆپارێزی لەکاتی سێکس ماسک بەکاربهێنن. 

رێنماییەکان لەلایەن تێریسا تام، گەورە پزیشکی کەنەدا بڵاوکراونەتەوە کە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە سەبارەت بە سێکس و خۆپارێزی، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە هاوژین یان هاوبەشێکی هەمیشەییان نییە. ئەو پزیشکە دەڵێت، سێکس لەو چالاکییانەیە کە پێویست دەکات کەسەکان لەیەکەوە نزیکبن، ئەمەش دەرفەتی گواستنەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا زیاد دەکات، بۆیە “پارێزراوترین جۆری سێکس لە سەردەمی کۆڤید 19 ئەو جۆرەیە کە تەنیا خودی خۆت بەشداربیت”. تەندروستیی کەنەدا دەڵێت، توێژینەوەکان ئەوە نیشاندەدەن کە کۆرۆنا لەڕێگەی تۆو یان دەردراوەکانی ئەندامی زاوزێی مێینەوە زۆر بە کەمی دەگوازرێتەوە، بەڵام کێشەی سەرەکی نزیکی و هەناسەدانە، بۆیە باشترە لەکاتی سێکس ماچکردن نەبێت و ماسکێک بەکاربهێنرێت کە لووت و دەم دابپۆشێت. گرنگترین رێنماییەکان کە لەلایەن تەندروستیی کەنەداوە بڵاوکراونەتەوە، بریتین لە:- گەر گومانت هەبوو خۆت یان هاوبەشەکەت تووشبوون بە کۆرۆرنا، باشترە سێکس نەکەن.- خۆت لە خواردنەوەی کحول و هاوشێوەکانی بەدوربگرە تاوەکو خۆت و هاوبەشەکەت بتوانن بڕیاری دروست بدەن لەبارەی سێکسەوە.- خۆت لە ماچکردن و پەیوەندیی رووبەڕوو بەدووربگرە. هاوکات ئەو پزیشکە باس لە هەندێک لەو فاکتەرانە دەکات کە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ خۆت یان هاوبەشەکەت زیاتر دەکات، لەوانە نەخۆشیی پێشوەختە و قەڵەوی؛ جگە لەوە، داوادەکات خەڵک ئاگایان لە بەکارهێنانی کۆندۆم بێت وەکو رێکارێک لە خۆپارێزی لە گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان. کۆندۆم توورەکەیەکی پلاستیکییە، بەکاردەهێنرێت بۆ رێگری لە گەیشتنی تۆوی نێرینە بە هێلکەی مێینە و دروستبوونی منداڵ، هەروەها بەکاریشدەهێنرێت بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *