نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکوومەت پابەند بن ب دەوامی فەرمی لە یەکشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەک لە کاتژمێر ٣ بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

ڕاگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

– پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠.

جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە  وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.

هەروەها پێویسته‌ له‌ كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/٩/٣

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *