محمد سعدى عمر
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی دژی حكوومه‌ت و پارتی و یه‌كێتی بێت له به‌غدا من له‌گه‌ڵیدام، هه‌رئه‌وه‌ش وای كردووه به ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید بوترێت پیاوی ئێران و شیعه‌ییه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی دژی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات.
به‌رپرسانی باڵای كورد له به‌غداوه به چركه ده‌ڵێن، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ته‌نها خه‌ریكی چه‌واشه‌كار و به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستانه دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له كاتی كۆبونه‌وه‌ی فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێ، گه‌نمی جوتیارانی كوردستان مه‌كڕن یان پاره‌یان بۆ سه‌رف مه‌كه‌ن چونكه گه‌نمی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی تێكه‌ڵ كراوه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه سایشته‌ی دارایی جووتیاران سه‌رف نه‌كرێت.
له‌دۆخی قه‌یرانی دارای و په‌اكی كۆرۆنا به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید به‌رده‌وامه له چه‌واشه‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ڕیتمی ناحه‌زانی كورد دژ به هه‌رێمی كوردستان قسه‌ده‌كات.
زۆربه‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ییه ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانییه‌كان هه‌نگاوه‌كانی بنێت.