ئێمه له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌ژین به‌تایبه‌تی عێراق ، فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له رابردووش‌دا له مه‌سه‌له‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وڵاتان له دوای هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا . ئێستاش له‌ماوه‌ی رابردوودا فه‌ره‌نسا هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه ناردووه ، سه‌ردانی ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یه كه ئه‌مڕۆ بۆ عێراق ئه‌نجامیدا .
رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ راشیگه‌یاند كه ئێستا وای لێهاتووه چ له عێراق چ له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاری سیاسی پێویستی به بریاری ئه‌كادیمی هه‌بێت پشت به داتا‌و زانیاری ورد ببه‌ستێك و هه‌نگاوی بۆ بنرێت
روونیشیكرده‌وه كه عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام پێویستی به رێكخستنه‌وه هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ باسی لێوه ده‌كرێت له سه‌ر نه‌بوونی ئاڵای كوردستان شانبه‌شانی ئاڵای عێراق و لێدوانی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه به‌شێكین له عێراق كه ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت ، دكتۆر رێبین روونیكرده‌وه كه له پرۆتۆكۆڵ نیه له وڵاتێكدا ئاڵای هه‌رێم شانبه‌شانی ئاڵای وڵاته‌كه دابنرێت له كاتی سه‌ردانی كردنی سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌رێمێك بۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ئیفلاسیان كردووه ئه‌و پرسه وه‌كو خۆی زانستیانه ناخوێننه‌وه .
سه‌باره‌ت به وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌ڕیمیش رایگه‌یاند كه هه‌موو ده‌زانیین هه‌موو شۆرشه‌كانی كورد له كوردستانی عێراق بۆ پراتیزه كردنی دیموكراسیه‌ت بووه بۆ هه‌موو عێراق . ئه‌و قسانه هیچ مانای نیه كه كه‌سانێك به‌مشێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن ، عێراق وڵاتێكی فیدرالێییه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و وڵاته فیدراڵه