نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری ته‌ندروستی: رێژەی مردن زیاد بووە و رێكاری نوێ دەگرینە بەر

وەزیری ته‌ندروستی: رێژەی مردن زیاد بووە و رێكاری نوێ دەگرینە بەر

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێم رایگەیاند، حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان لە زیادبووندان و رێژەی مردنیش زیادی كردووه‌، بۆیه‌ رێكاری نوێ ده‌گرنه‌به‌ر.

دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌ “لە ئێستادا لە ھەموو كوردستان حاڵەتەكانی نەخۆشیی كۆرۆنا لە زیادبووندان و لە ھەموو پارێزگاكان وەكو یەكە و حاڵەتەكان تا دێت زیاد دەبن، ئێمەش ھەفتانە ھەڵسەنگاندنی خۆمان دەكەین، بەڵام حاڵەتی مردنیش زۆرە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ئاگایان لە خۆیان بێت و پابەندی رێنماییەكان بن، كە لە ھەموو رێنماییەكیش گرنگتر ئەوەیە، كاتێك تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا تەندروستییەكانەوە بكەن و ناكرێت كاتێك كار لە كار ترازا، ئەوكات بێنە نەخۆشخانە و بخرێنە ژێر چاودێریی چڕەوە”.

ده‌شڵێت، ئەو جۆرە خەمساردی و پەنانەبردنە بەر نەخۆشخانە لە سەرەتای تووشبوون بە كۆرۆنا، دەبنە ھۆی ئەوەی رێژەی مردن لەناو تووشبووان زۆر بێت.

وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “سەرقاڵی ھەڵمەتێكی ھۆشیاریین بۆ رووبەڕوووبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و تێستەكان و چارەسەری و چاودێریی چڕیش زیاد دەكەین، بۆیە ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین كۆنتڕۆڵی نەخۆشیی كۆرۆنا بكەین و هەروەها ڕێ لە زیاتر تەشەنەكردنی بگرین”.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا: پەیامێكی توند ئاڕاستەی بەرپرسێكی داوێن پیس دەكات

شاخەوان عەبدوڵا: پەیامێكی توند ئاڕاستەی بەرپرسێكی داوێن پیس دەكات وردەكاری لە كۆمێنتە خوێنت پیسە …..دوێنێ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *