ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشی سەر هەولێر و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنە کرا.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.