نوێترین هەواڵ

ڕاگەیاندراوی كۆشكی سپی لەبارەی دیداری سەرۆكی حكوومەت و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا

ڕۆژی سێشەممە 16/1/2024، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس لە سویسڕا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، كۆ بوونەوە و لەبارەی كۆبوونەوەكەیان، كۆشكی سپی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس لە سویسڕا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، كۆ بوونەوە، سولیڤان بە توندی سەركۆنەی هێرشە مووشەکییە بالیستیکییە بێباکانەکانی ئێرانی کرد لە ڕۆژی پێشوودا لە شاری (هەولێر)ی پایتەختی هەرێمی کوردستان و پرسە و سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی دڵتەزێنی چوار هاووڵاتی مەدەنی لەو هێرشانەدا کرد، کە لە نێویاندا منداڵێکی ساوای کەمتر لە ساڵێک بوو.”

هەر لە ڕاگەیاندراوەكەی كۆشكی سپیدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، مەسرور بارزانی و سولیڤان باسیان لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ڕەوتی دارایی لە عێراقی فیدراڵەوە بۆ هەرێمی کوردستان کرد، بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و بژێویی هەرێمی كوردستان، سولیڤان پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشی بەهێزی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی و پشتیوانیی ئەمریکای دووپات کردەوە.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *