سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ناتوانێت هیچ شتێك بكات و دۆخه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، ده‌شڵێت، عێراق وا شێواوه له وڵات ناچێت و هه‌موو ئه‌وانه‌یش له زیانى عێراقییه‌كانه.
د. مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له عێراق ڕووده‌دات، سه‌در له‌لایه‌ك و مالیكى له‌لایه‌كى تر و لایه‌نه‌كانى تریش له‌لایه‌كى تر، خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌رى دۆخى عێراق ناكات، 18 ساڵه نه‌توانراوه دۆخى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌مه‌ى ئێسته‌یش هه‌ر ناتوانێت چاره‌سه‌رى بكات.
هه‌روه‌ها گوتى، سه‌دریش خۆى ناتوانێت خۆى بسه‌پێنێت به‌ڵام به‌هێزتره له‌وان، كه‌س به‌ته‌نیا ناتوانێت خۆى بسه‌پێنێت، مالیكی كه‌سێكى لاوازه و هیچ نییه له ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش هه‌مووان پشتگیرى مالیكى نین، ڕۆڵى واى نییه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورد باسى له‌وه‌كرد، هه‌رچیه‌كیان ده‌وێت ده‌بێت به ئه‌ده‌به‌وه بیكه‌ن، له هه‌ڵبژاردن تا پێكهێنانى حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ى له عێراق ڕووده‌دات ته‌نیا له زیانى عێراقییه‌كانه، ئێسته عێراق له وڵاتێكى ئارام و سه‌قامگیر ناچێت.